چوار ملیار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت
حاجیانی ئەمساڵ حیسابی شێفی خواردنیشیان بۆ کراوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمساڵ بە تێروپڕی حیسابی سەفەری حاجیان کراوە، جگە لە موفتی و مورشیدی ئاینی، 25 کەس لە تیمی پزیشکی لە گەڵیاندا دەنێردرێت و سێ شێفیشیان لەگەڵە بۆ دروستکردنی خواردن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بڕی چوار ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ حاجخوازان.
لەگەڵ ئەم زانیارییە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە داتای وردی حاجیانی تێدایە.
ئەمساڵ هەموو ئەو حاجیانەی لە رێی وشکانی و بە ئاسمان سەفەر دەکەن ژمارەیان 5136 کەسە، 25 کەس لە تیمی پزیشکی و سێ شێفی خواردن و 112 حەملەدارو 39 مورشیدی ئایینی و 5 موفتی 49 کارمەندی کارگێڕییان لەگەڵە.