کارمەندێکی کۆمسیۆن یارمەتی دەنگدەرێک دەدات تا پەنجەمۆر بکات _ وێنە: ئەرشیفی 964
کۆمسیۆن پشووی راگرتووە
گەورە بوون؛ ئەمساڵ 2007 کان دەتوانن دەنگ بدەن
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆمسیۆن لەسەرجەم لقەکانی پشووی نەهێشتووە، لە رۆژانی هەینی و پشووەکانیشدا کە خەڵک لە ماڵەوەن، فەرمانبەرانی ئەوان لە ناوەندەکان لەسەر ئەرکن، هاوڵاتیان دەتوانن بچن و کارتی بایۆمەتریان وەربگرنەوە.
ئەمساڵ ئەوانەی لە ساڵی 2007 وە لە دایک بوون دەتوانن دەنگ بدەن، تەنیا یەک هەفتە ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان یان نوێ کردنەوە و دەرکردنی، ئێستا رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە بنکەکانیان کراوەن.
کۆمسیۆن ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە یان نوێی بکەنەوە و هەرکەسێک کێشەی پەنجەمۆری هەیە سەردانیان بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی.
ئەمساڵ لە دایکبووانی 2007 مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی خۆیان تۆماربکەن، ئەوەش لە رێگەی 173 بنکەوە لە هەرێمی کوردستان کە کراونەتەوە.
بڕیار وایە رۆژی 11.11.2025 دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێ.