"رێگاکە رووناکی تێدا نەبووە"

پێنج ئەندامی خێزانێک رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لێ سەندنەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

درەنگانی شەوی رابردوو، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەنزیک ناحیەی ئیسحاقی سەر پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە، شەش کەس کە پێنجیان ئەندامی خێزانێکن گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری نیسان پیکاب و کۆرلا بوون.

ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025، ئیحسان عەباس، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی رێگا دەرەکییەکانی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، رەوداوەکە درەنگانی ئەمشەو لەسەر رێگای نێوان کەرکوک بۆ بەغدا و نزیک ناحیەی ئیسحاقی، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان پیکاب و کۆرلا روویداوە و سەرنشینەکانی هاوڵاتی عەرەب بوون.

بەهۆیەوە شەش کەس کە پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندابوون، بە قسەی ئەو، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی تیژڕەوی و تاریکی رێگاکەوە بووە و هەردوو شۆفێر بەخێراییەکی زۆر رووبەروی یەک هاتوون و لەنزیک ناوچەی ئیسحاقی پێکیاندا داوە و تووشی رووداوەکە بوون.

لەناو رووداوەکە، منداڵ و ژن هەن کە گیانیان لە دەستداوە یان برینداربوو، ئەوانەی بریندار بوون، سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەهۆی سەختی روداوەکەوە باری تەندروستی سەرجەم بریندارەکان ناجێگیرە بەرپرسی بەشی هاتوچۆی رێگا دەرەکییەکان وتی،”لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەرووداوەکە”.

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا