بەحساب پڕۆسەى ئاشتییە
تەنیا ئەمڕۆ؛ تورکیا 26 جار تۆپبارانى کوندەکانى بەرى گارێى کرد
964+
وریا فەتاح
لە کاتێکدا قسەوباسەکان لەسەر پڕۆسەى ئاشتى و چەکدانانى پەکەکەن، کەچى سوپاى تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانى و تەنیا دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 26 جار تۆپبارانى گوندەکانى بەرى گارێى کردووە.
لەوکاتەوەى پەکەکە بڕیاریداوە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت، تورکیا 57 بۆردوومانى ئەنجامداوە
کامەران عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـى وت،”دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 26 جار تۆپبارانی گوندەکانی (مژێ، کەڤنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ)یان لە دامێنی چیای گارا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردووە”.
دەشڵێت: لە دوای بەستنی کۆنگرەى 12ـەهەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەڵوەشاندنەوەی حزبەکە، تەواوی ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارا چڕبۆتەوە.
پڕۆسەى چەکدانانى پەکەکە چۆن دەبێت و سەرکردەکانیان چیان بەسەر دێت؟
ئاشکراشى کرد، لە 12.5.2025ـەوە تا ئەمڕۆ 16.5.2025، سوپاى تورکیا 57 جار بۆردومانى ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى کردووە.
رۆژى 12ـى ئەم مانگە، پەکەکە دەرەنجامەکانى کۆنگرەى نائاسایى 12ـى خۆى ئاشکراکرد و رایگەیاند: بڕیارمانداوە چەک دابنێین و خۆمان هەڵبوەشێنینەوە.