ساڵێک و نۆ مانگە

منداڵێک لە ناو تەشتێكی ئاو خنکا

964+

هێڤی دێوالی-دهۆک

منداڵێکی تەمەن ساڵێک و نۆ مانگ لە گوندی سپیماڵ، لەناو تەشتێكی ئاو خنکاوە، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێش دەڵێت، تەرمەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.5.2025، لە سنووری قەزای ئاکرێ لە گوندی سپیماڵ منداڵێکی تەمەن ساڵێک و نۆ مانگ بە ناوی “ئیڤان فارس” لەناو تەشتی ئاو خنكاوە و گیانی لەدەستداوە.

نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، منداڵێکی تەمەن ساڵێک و نۆ مانگ لە گوندی سپیماڵ گەیەندراوە فریاکەوتنی ئاکرێ لەناو تەشتێكی ئاو خنکاوە.

وتیشی، تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کردووە و دواتر رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.

گوندی سپیماڵ دەکەوێتە ناحیەی دینارتە لە سنووری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

له‌ ده‌شتى هه‌ریر مێردمنداڵێک له‌ناو گۆمى ئاوێكدا خ...

له‌ ده‌شتى هه‌ریر مێردمنداڵێک له‌ناو گۆمى ئاوێكدا خنكا