رێگایەکی گرنگی داخستووە
ئاگری بەنزیخانەکەی نزیک ئامێدی زۆر گەورە دیارە
964+
هێڤی دیوالی – دهۆک
نیو سەعاتێک دەبێت ئاگر لە بەنزیخانەیەکی کۆمەڵگای قەدش کەوتووەتەوە، بەپێی ئەوە بێت کە بە چاو دەبیندرێت ئاگرەکە زۆر گەورە دیارە و دەڵێن رەنگە سیستمی غاز بێت تەقیبێتەوە، کۆمەڵگای قەدش هەر بە ئامێدییە و 45 کیلۆمەتر لە دهۆکەوە دوورە.
ئاگرەکە دەوروبەری کاتژمێر 4:45 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.05.2025 کەوتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگريی شارستانيی دهۆک بە 964ی وت: ”تیمەکانمان گەیشتوونەتە ئەوێ، بەڵام هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە”.
شایەتحاڵەکان دەڵێن بینیویانە سیستمی غاز بووە تەقیوەتەوە، بەڵام ئەم زانیارییە لە سەرچاوەی فەرمییەوە پشتڕاست نەکرایەوە، ئەوەی زانراوە کارمەندێکی بەنزیخانەکە بریندارە.
مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بە 964ی وت ”وایە کارمەندێکی بەنزیخانەکە بریندارە و رەوانە کراوە بۆ فریاکەوتنی ئامێدی”.
ئاگرەکە ئەوەندە گەورەیە رێگای نێوان قەدش و ئامێدی داخراوە.