بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە 42 رۆژ حەپسکراوە

دکتۆر نەوزاد باجگر دەڵێت: لە سینگڵی قوتارتان دەکەم و هیچ شتێک بە دان کەم نابێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر پیاوێکی هەمەکارەو لێزانە، سەرۆکی زانکۆی جیهانەو شاعیرو نووسەرەو بزنسمانیشە، ستایڵێکی تایبەتی هەیە بۆ نوسینی شیعر و زۆر لە خەمی سینگڵەکانیشە.
ئەمڕۆ لە زانکۆی جیهان بوو لە سلێمانی، پەیامنێری 964 دواندی، هەر ئەوەندەی لۆگۆی 964ی بینی وتی ئەوە ساڵی 1964م بیر دەخاتەوە، لەو ساڵەدا 42 رۆژ لە حەپسخانە نوستم.
لەبارەی بەرهەمی تازەوە وتی خەریکی بابەتێکە بەناوی زەکاتی زانست دەڵێ ئەوەی دەیزانن بیبەخشن ” هیچ شتێک بە دان کەم نابێت”.
کاتێک پرسیاری بابەتە دڵخوازەکەی لێکرا کە سینگڵییە، وتی هەریەکە لە مەرجی خۆتان وەرنە خوارەوە تا پێک بێن ”پێویست ناکات لەسەرەتاوە شوققەی خۆتان هەبێت، لەسەر قەرەوێڵەیەک بخەون لە ماڵی بابتان”.

خانووى زیرەکت هەبێت، بێ خەم بە و ماڵەکەت جێبهێڵە

خانووى زیرەکت هەبێت، بێ خەم بە و ماڵەکەت جێبهێڵە

له‌ رۆژه‌ جیهانییه‌كه‌یاندا هه‌ر سینگڵه‌و قسه‌ى خ...

له‌ رۆژه‌ جیهانییه‌كه‌یاندا هه‌ر سینگڵه‌و قسه‌ى خۆى هه‌یه‌