دیسان رووداوی هاتوچۆ و کارەسات

لە ئاکرێش کەسێک گیانی لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون

964+

شۆڕش قادری

لە ئاکرێش رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.5.2025 لەسەر رێگای سەرەکی کەمپی ماملیان سەربە قەزای ئاکرێ دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکدا کێشاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تا کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێ رووداوی هاتوچۆ لە ئاکرێ و سۆران و رێگای کەلار – دەربەندیخان روویاندا و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بریندارن