"شوێنه‌كه‌ى سەخت و نادیاره"
تاوه‌كو ئێستا ورچه كوژراوه‌كه‌ى باڵه‌كایه‌تى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ورچه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له سنوورى ناحیه‌ى قه‌سرێی سه‌ر به چۆمان به كوژراوى وێنه و ڤیدیۆى بڵاوكرایه‌وه، تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، شاره‌وانى بنارى قه‌ندیلیش ده‌ڵێت، شوێنى كوشتنه‌كه‌ى نادیاره.
ورچەکە له جۆرى قاوه‌یی ده‌گمه‌نه و رۆژى 6.5.025 لە گوندی زەنگەڵین كه ده‌كه‌وێته نێوان بنارى قه‌ندیل و باڵه‌كایه‌تى به کوژراوى دۆزرایه‌وه، کە ئه‌م گونده نزیكترین گوندى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل (كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكن) به 964ـى وت، تیمێكیان پێكهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ورچه‌كه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “شوێنه‌كه نادیاره و به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌شه‌وه نه‌مانتوانیوه بییدۆزینه‌وه”.
پێشتریش وتبووى، هه‌ر كاتێك كه ورچه‌كه‌یان دۆزییه‌وه راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمی ده‌كه‌ن، بۆ مۆمیاكردنى.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تى كوشتنى ورچه له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل، كه یه‌كه‌میان له‌رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى وتی ژه‌هرخوارد كراوه، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.