بۆ دروستكردرنى دوو یوتێرنه
له زاخۆ قوتابخانەیه‌ك و ژمارەیەک دوکان و پاركێك به‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەمەبەستی نەهێشتنی قەرەباڵغی ناو بازاڕ، ئیدارەی زاخۆ بڕیاریدا دوو یوتێرن لەناو بازاڕی زاخۆ دروستبکرێت، به‌ڵام قوتابخانەیەکی ئامادەیی و 10 دوکان و سێ ماڵ بەردەکەون.
ئەمرۆ سێشه‌ممه دەستکرا بە تێکدانی دوکان و ماڵه‌كان و لەچەند روژی داهاتووشدا قوتابخانەیه‌ك و پاڕکی شارەوانیش تێکدەدرێن.
سەلاح عەبدوڵا، ئەندازیاری بەشی هاتوچۆ و ترافیکەکانی زاخۆ بە 964 وت، دیزاینی پڕۆژەکە ئامادەکراوە و شه‌قامه‌کە لە 50 مەتر بۆ 72 فراوانتر دەکرێت و هاتوچۆ لە نێوان چوارڕیانەکە بە راستەوخۆیی دەبێت بەبێ وەستان.
وتیشی “کێشەی قەرەباڵغی ناو بازاڕ دوای ئەم پڕۆژەیە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و ئەمبوڵانس و خەڵکی دیكه‌ش ئەوانەی پێویستیان بە نەخوشخانە بێت چیتر ناکەونە ناو قەرەباڵغی شەقام و ئۆتۆمبێلەکان”.
بەهۆی قەرەباڵغی شوێنەکە هاتوچۆی زاخۆ زۆربەی کاتەکان ترافیکلایتەکانى ده‌كوژاندووه و پۆلیسەکانی هاتوچۆ لەبەر قەرەباڵغی شه‌قامه‌کە بەدەست هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکانیان رێكده‌خست.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن