كەلار
كێشەكەیان چییە؟
وەزارەتی كارەبا لە رێگەی 964وە بەدواداچون بۆ رەوشی كارەبای پێنج گوند دەكات
964+
محەمەد فاتیح
لە درێژەی ئەو بەدواداچوونەكانی 964، دەركەوتووە پێنج گوند لە سنووری قەزای كەلار بەدەست بێ كارەباییەوە دەناڵێنن و وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانیش بەڵێنی دا بەدواداچوونی بۆ بكات.
هاوڵاتی حوسێن كەریم دانیشتووی یەكێك لە گوندەكانی قەزای كەلار 964ـی ئاگادار كردەوە، لە سنووری ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، پێنج گوند بە ناوەكانی دەنگەوەرە، بوەكە، قەبری مەلا، كەنی زەرد و قەڵبەزە، ماوەی دوو رۆژە تەنیا چوار كاتژمێر كارەبایان هەیە و گەرماكەی گەرمیان هەراسانی كردوون.
وتيشى، “لە گەرما بەتینەكەی گەرمیان بە نیوەڕۆیان بێ كارەباین و لە رێگەی 964وە داوای لە وەزارەتی كارەبا كرد چارەسەری ئەم گرفتەیان بكەن و كارەبای ئەو ناوچانە زیاد بكەن، هەروەها رەچاوی دۆخی گەرمیان بكەن لە رووی پێدانی كارەباوە بۆ ئەم وەرزە”.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی كارەبای هەرێم لە رێگەی 964وە بەڵێنی دا بەدواداچون بۆ ئەم گرفتە بكات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای گەرمیانی لێ ئاگادار دەكاتەوە بە مەبەستی چارەسەركردنی.
964 زانیویەتی چەندین ساڵە ئەم پێنج گوندە بە دەست گەرما و بێ كارەباییەوە دەناڵێنن، بەرپرسانی ئەو ناوچانەش هۆكارەكەی بۆ كەمی فەرمانبەر و خراپبوون و كۆنبوونی تۆڕەكانی كارەبای ئەو گوندانە دەگەڕێننەوە.