دیمەنی رووداوەکە - وێنە: بەرگری شارستانی کەلار
لە گوندێکی گەرمیان
دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنەکردن ئاگری گرت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گوندی دەورەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان، دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنەکردنی گەنم و لە ناکاو ئاگری گرتووە.
ئەم ماوە بەرگری شارستانی گەرمیان خۆیان ئامادەکردووە و لە ناوچە جیاوازەکان تیمیان داناوە.
ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ى وت، لە کاتژمێر 1:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ تیمەکانمان ئاگادارکرایەوە کە دەڕاسەیەک ئاگری گرتووە، تیمەکانمان بەزوویی پێی گەیشتن و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد، زیانێکی کەم بەر دەڕاسەکە و زەویی گەنمەکەش کەوتووە.
ئێستا زۆرێک لە دەڕاسەکان لە دواوەیان خەرماشەیەک دەبەستن، بۆئەوەی ئەو پوشە یەکسەر بکات بە کا، بە وتەی خاوەنەکەی خەرماشەکە بەر بەرد کەوتووە و بووەتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە، ئیبراھیم محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم وەرزە پێی دەڵێین وەرزی ئاگر، تیمەکانمان ھەمووی لە ئامادەباشیدان، لە رۆژانی داھاتوو تیمی گەڕۆک دەنێرینە ئەو جێگایانەی کە دروێنەی لێدەکرێت، بۆ ئەوەی لەحاڵەتی لەم شێوەیە زوو بگەنە سەر ئاگرەکە و بە زیانێکی کەمتر کۆنترۆڵی بکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
وێنەی رووداوەکە:
