بڕیاردراون و بڵاوی دەکەینەوە

پەکەکە: لە دوو ناوچەی هاوتەریب بە یەک کۆنگرەمان بەست

964+
ئەحمەد مستەفا

پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، لە بڵاوکراوەیەکدا، بەستنی کۆنگرەی 12یەمینی خۆی راگەیاند و دەڵێ، لە هەرێمی پاراستنی “مێدیا” و لە دوو ناوچەی هاوتەریب بەیەک کۆنگرەکە، لە رۆژانی 5 بۆ 7ی ئایاری 2025 بەستراوە.

چاوەکان لەسەر هەڵوێستی هەڵوەشانەوەن، بەڵام ئەو پەکەکە دەڵێ، ئەنجامی کۆنگرەی دوانزە و زانیاری ورد و بەڵگەنامەکان لەسەر ئەو بڕیارانەی کە دراون، دوای تێکەڵکردنی ئەنجامەکان لە دوو بواری جیاوازدا، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بۆ رای گشتی بڵاودەکرێنەوە.

راگەیەندراوی پەکەکە:

بەیاننامەی کۆنگرەی ١٢ی پارتی بەم شێوەیەیە:

کۆنگرەی دوازدەهەمی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا لە نێوان 5-7ی ئایاردا بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، کۆنگرە لە دوو ناوچەی جیاواز بە هاوتەریب بەڕێوەچوو، بە بەشداریی نوێنەرانی نوێنەرایەتی سەرجەم بوارەکانی پارتەکە.

کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبووەوە. کۆنگرە بە حەسرەت و ڕێزەوە سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دیدگا و پێشنیارەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ کۆنگرە خوێندەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. هەروەها لە کۆنگرەکەدا کورتە ڕاپۆرتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەو چوارچێوەیەدا کۆنگرەی دوازدەهەمی پەکەکە، لەسەر بنەمای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری مێژوویی گرنگی سەبارەت بە چالاکییەکانی پەکەکە گرت.

دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی، کە لە مانگی شەهیدان، گوڵان بەڕێوەچوو، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانی خەباتی مێژوویی 52 ساڵەی کردەوە. داوای لە گەلی نیشتمانپەروەرمان و هەموو هێزە سۆسیالیستییە دیموکراتیکەکان کرد کە بەڕاستی شەهیدەکانمان و هەموو بەها دیموکراسی و نەتەوەییەکانی خەباتی گەورەی 52ساڵ بپارێزن و بژین و زیندوو بکەنەوە.

هەروەها دوازدەهەمین کۆنگرەی پارتی بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهید سیری سورەیە ئۆندەر کردەوە، چونکە یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی کە هەوڵی زۆری لە ئامادەکارییەکان دا. ئەم پیاوە شایستە کە ماوەی 12ساڵ یاوەری ڕێبەر ئاپۆ بوو، داوای لە هەموو لایەک کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ئاشتیخواز پێکەوە کار بکەن.

ئەنجامی کۆنگرەی دوانزەی پارتی و زانیاری ورد و بەڵگەنامەکان لەسەر ئەو بڕیارانەی کە دراون، دوای تێکەڵکردنی ئەنجامەکان لە دوو بواری جیاوازدا، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەگەڵ ڕای گشتیدا بڵاودەکرێنەوە.

لەسەر ئەو بنەمایانە، لە کەسایەتی شەهیدە گەورەکەمان، هەڤاڵێکی یەکەممان حاکی کارێر، جارێکی دیکە هەموو شەهیدە قارەمانەکان بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەینەوە. داوا لە گەلی نیشتمانپەروەر و دۆستانی دیموکراسیمان دەکەین کە لە هەموو بوارێکدا یادی شەهیدە قارەمانەکانمان بکەنەوە و خەبات بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بەرز بکەنەوە.

شەهید نەمرە!
بژی ڕێبەر ئاپۆ!”