سوپای عێراق سێ پێشنیارییان بۆ کردووە
خاوەنی خانووە داگیرکراوەکەی تۆپزاوە سەرجەم رێگەچارەکانی رەتکردووەتەو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سێ رێگەچارە بۆ ئەو هاوڵاتییە دیاری کراوە، کە خانووەکەی لە گوندی تۆپزاوە لەلایەن سوپای عیراقەوە داگیرکراوە و پەرژینی کونکریتی بۆ چوار دەوری کراوە، بەڵام هەموویانی رەتکردووەتەوە.
عەبدوڵا میر وەیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، دوای داگیرکردنی خانووی ئەوهاوڵاتییە، بەدواداچونمان کرد سوپای عیراق سێ پێشنیاری وەک رێگەچارە ئاڕاستەی خاوەنی خانووەکە کرد کە بەم شێوەیەیە؛ داوای کردووە خانووەکە بەکرێ بدرێت بە سوپا یان پێیان بفرۆشرێت، یا ئەوەیە ئەو خانووە بکەوێتە ناو ئەو پەرژینەی کە سوپا بەکۆنکریت دەیکات.
وتیشی، سەرجەم رێگە چارەکەن لەلایەن خاوەن خانووەکەوە رەتکراونەتەوە، کێشەکە تاکو ئێستا ماوە لەهەوڵ داین چارەسەری بکەین
پێداچوونەوە: ژێوار خدر