ئەمڕۆ هەڵبژێردرا
نزیکەى 50 هەزار کەس پێشوازیان لە پاپا کرد
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاپاى نوێى ڤاتیکان هەڵبژێردرا، نزیکەى 50 هەزار کەس لە گۆڕەپانى سانت پیتەر لە رۆما، پێشوازیان لە پاپاى نوێ کرد.
دواى هەلبژاردنى، رۆبێرت پریڤۆست لە باڵکۆنى بازلیکای دەرکەوت و وەک پاپاى نوێ خۆى بە جیهان پیشاندا و بە ئیتاڵییەکى سادە وتى،” Buona sera ئێوارەتان باش”.
هەرلەگەڵ هەڵبژاردنى، لە کەنیسەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیش زەنگ لێدرا.