خۆراکى بەسەرچوو

لە هەڵەبجە کۆگایەکى خۆراک داخرا

964+

وریا فەتاح

لە هەڵەبجە، لیژنەکانى قایمقامییەت کۆگایەکى خۆراکیان داخست، چونکە هەم خۆراکى بەسەرچووى تێدابووە، هەم قرتێنەرەکان بوونیان هەبووە.

بەپێى دیمەنەکان بێت کە لیژنەکان بڵاویان کردووەتەوە، قرتێنەرەکان کەوتوونەتە سەر گوڵەبەڕۆژە و جەرەزاتى کۆگاکە و تێریان لێى خواردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2024، لیژنەکانى قائیمقامییەت دواى ئەوەى لەلایەن هاوڵاتییەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە کۆگایەک خۆراکى بەسەرچووى هەیە، دەستبەجێ لیژنەکان چوون و پشکنینى وردیان بۆ تەواوى کۆگاکە کردووە.

وەک ئەوەى قائیمقامییەتى هەڵەبجە بڵاوى کردووەتەوە، لەبەر نەبوونى هیچ مەرجێکى تەندروستى، بڕیاردراوە بە داخستنى کۆگاکە.

ئاشکراشى کردووە کە دەستگیراوە بەسەر بڕێک خۆراکى بەسەرچوو و خراپبوو.

وەک باسى دەکات، لە کۆگاکەدا پاشماوەى قرتێنەرێکى زۆر هەبووە بەسەر خۆراکەکانەوە.

“جگە لە داخستنى کۆگاکە، خاوەنەکەشى رووبەڕووى رێکارى یاسایى دەکرێتەوە”، قائیمقامییەتى هەڵەبجە وا دەڵێت.

لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 267 هەزار تۆن خۆراکى بەسەرچ...

لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 267 هەزار تۆن خۆراکى بەسەرچوو دەستى بەسەرداگیراوە