"شێرۆ" 

کورتە فیلمێکی کوردی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی فێستیڤاڵی باکوری ئەفریقا 

964+

تونا نەقی

کورتە فیلمێکی کوردی بەناوی ” شێرۆ” بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی باشوری ئەفریقا لە وڵاتی تونس دەکات و پاڵێوراوە بۆ خەڵات.

رابەر ئیبراهیم دەرهێنەری کوورتە فیلمی شێرۆ بە 964ـی وت، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژینگەیی گابیس یەکێکە لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانی باکوری ئەفریقا ئەوان تیادا بەشدارن و فیلمەکەیان پاڵێوراوە بۆ خەڵات.

وتیشی، فێستیڤاڵەکە لە بەرواری 31.5.2025 تاوەکو 3.6.2025  لە وڵاتی تونس بەڕێوەدەچێت، چەندین بەرهەمی سینەمایی لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە بەشداری تێدادەکەن.

چیرۆکی کورتەفیلمی شێرۆ بە شێوەیەکە،  پیرۆت لە لادێیەکدا دەژیت و گەشتێک دەکات بۆ شاخەکان بۆ ئەوەی خواردن ببات بۆ ئەو ئاژەڵ و باڵندە کێویانەی لەبەر سەرما و بەفر بارین خواردنیان بەئاسانی دەست ناکەوێت، بۆ ئەم گەشتەی کوڕە بچوکەکەی لەگەڵ خۆی دەبات بۆ ئەوەی فێری بکات چۆن هاوکاری ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان بکات، بەڵام گەشتەکە بەو شێوەیە ناڕوات کە پیرۆت پلانی بۆ داناوە.

دەرهێرەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوبەری بەرهەمی کارەکەیان سەرباز عەبدولرەحمانە و وێنەگرتنی عیماد جەلال و هەریەکە لە قانیع ئالانی، جوان سەید و رێزدار عەلی وەک ئەکتەری سەرەکی رۆڵیان گێڕاوە پێشتر ئەم کورتە فیلمە بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد

فێستیڤاڵی فیلمی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد