بۆ خۆپاراستن له ئاگر و ئاو و رووخان و بومه‌له‌رزه
تیمێكی ئه‌ڵمانى تاقیكردنه‌وه به تیمه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر تیمێكی ئه‌ڵمانى تاقیكردنه‌وه‌ى به‌تیمه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرد بۆ چۆنیه‌تى خۆپاراستن و رزگاربوون له رووداوه‌كانى خۆپاراستن له ئاگر و ئاو و رووخان و بومه‌له‌رزه.
JCC پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكرده‌وه ئه‌م تاقیکردنەوەیە بۆ یەکەمجاره له هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەی KOPEX بۆ تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و تیمی لۆجیستیك سەنتەرەکان و بەستنەوەی تیمەکان بە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوبردنی قەیران و کارەساتەکان ئەنجامده‌درێت.
تاقیكردنه‌وه‌كه، لە چوارچێوەی پلانى هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری THW به‌ڕێوه‌چوو.
تاقیکردنەوەکە لەلایەن ئاژانسه ئەڵمانییه‌كه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو کە لەلایەن راهێنەرە ئەڵمانی و راهێنەرە پسپۆرەکانی پەیمانگای بەرگری شارستانی بەڕێوەچوو.
ئه‌و سیناریۆیانه‌ى له تاقیكردنه‌وه‌كه كاریان له‌سه‌ر كرا بریتی بوون له گەڕان و رزگارکردن دوای روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز، دەرهێنانی بریندار و مردوو، رووخاندنی دیواری بەربەست لەناو تونێل، دەرهێنانی ئاو لە ژێر زەوی باڵەخانەکان، کوژاندنەوەی ئاگر، و هەڵسەنگاندنی ناوچەکان لە مەترسی رووخاندنی باڵەخانەکان، دروستکردنی کەمپ بۆ هاتنی شەپۆلی ئاوارە، دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی، دابینکردنی خواردن و خواردنەوە.