گرافیک؛ 964+
ئامارى فریاکەوتنی رۆژئاوا
له هه‌ولێر زیان بەخۆگەیاندن به حه‌ب و ده‌رمان و پێوه‌دانى دووپشك زیادیان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێى ئامارێكی فه‌رمى، زیان بەخۆگەیاندن له رێگه‌ى به‌كارهێنانى حه‌ب و ده‌رمان و پێوه‌دانى دووپشك زیادیان كردووه، ته‌نانه‌ت له‌ماوه دوو مانگى رابردوودا 75 حاڵه‌ت تۆماركراون.
ئامارێك له نه‌خۆشخانه‌ى فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر بۆ مانگى نیسانى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا 39 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و 15 حاله‌َتیش له‌و زیانگه‌یاندنه به‌خۆیان تۆمار كراون.
به‌راورد به مانگى ئازار هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه روویان له زیادبوونه، به‌جۆرێك له‌مانگى ئازار پێوه‌دانى دووپشك له نۆ حه‌اڵه‌ته‌وه بووه‌ته 39 حاڵه‌ت و زیان به‌خۆگه‌یاندن به حه‌ب و ده‌رمانیش له 12 حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته 15 حاڵه‌ت.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له‌مانگى نیساندا 825 حاڵه‌تى بەربوونەوە، 863 زەبری دەرەكی، شکان 742، رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمبێل) 236، رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل) 182 حاڵه‌ت له‌و نه‌خۆشخانه‌یه تۆمار كراون.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش له‌م مانگه‌دا به‌گشتى 427 نه‌شته‌رگه‌رى جۆراجۆر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى پزیشكییه‌وه ئه‌نجامدراون كه زۆرترینیان نەشتەرگەری شكان بووه به 245 و یه‌ك نه‌شته‌رگه‌رى چاویش ئه‌نجام دراوه.