ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا

ئەمشەو كێ دەگاتە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمشەو یاریی گەڕانەوەی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ بە نێوان ئینتەرمیلان و بارسێلۆنا لە ئیتالیا بەڕێوەدەچێت، براوەی یارییەكە دەگاتە یاریی كۆتایی بەبێ گەڕانەوە بۆ یاریی “چوون”.

یارییەكە كاتژمێر 10:00ی شەو لە یاریگەی جۆزیپی میاتزا لە میلانۆ دەكرێت و یاریی چوون بە 3-3 گۆڵ كۆتایی هاتووە، بۆیە یاریی ئەمشەو لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەكات و دەبێت یەكێكیان بردنەوە تۆمار بكات.

چاودێران و شیكەرەوانی یاری پێیان وایە ئینتەرمیلان هەلێكی باشی هەیە بردنەوە تۆمار بكات، دوای ئەوەی لە یاریی چوون توانی بەهێز بەرامبەر بارسا بوەستێتەوە و 3-3 گۆڵ یەكسان بێت، هاوكات دوو جار لە یارییەكەدا پێشكەوت.

بە قسەی میدیای ئیتالیا، بۆ یاریی ئەمڕۆ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئینتەر ئامادە دەبێت و دوێنێ بەشداریی دوامەشقەكانی تیپەكەی كردووە، بەڵام بنیامین پاڤاردی بەرگریكار بەهۆی پێكانەوە یاریی ناكات.

لە پێكهاتەی بارساشدا لێڤاندۆڤسكی گەڕاوەتەوە، دوای ئەوەی یاریی رابردوو بەهۆی پێكانەوە بەشداریی نەكرد.

هانزی فلیك راهێنەری بارسێلۆنا رایگەیاند، لێڤاندۆڤسكی لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت و ئەگەر پێویست بێت بەشداریی پێدەكات.

ژیریی دەستكرد پێشبینیی چی دەكات؟

بەپێی لێكدانەوە و پێشبینییەكانی سیستمی ژیریی دەستكرد، 964 پرسیاری لێكردووە و ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، بارسا بە 2-1 گۆڵ یارییەكە دەباتەوە.

هەروەها دەڵێت، هەلی بارسێلۆنا 55%ی و هەلی ئینتەریش 45%یە.

بارسێلۆنا بەتەمای تۆڵەیە و ئەمشەو چامپیۆنزلیگ بۆ هەند...

بارسێلۆنا بەتەمای تۆڵەیە و ئەمشەو چامپیۆنزلیگ بۆ هەندێك تیپ ئاسانە