ئیفراز کردنی زەوی _ وێنە: 964
سەرۆكی شارەوانی زانیارییەكان بۆ 964 دەخاتەڕوو
دابەشكردنی زەوی لە هەولێر گەیشتە كوێ؟
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەولێر بەردەوامە، بەڵام هەندێك كێشە و گرفت هاتوونەتەپێش.
كارزان عەبدولهادی ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025 بە 964ی راگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەردەوامە، بەڵام هەندێك گرفت هاتوونەتەپێش و هەوڵ دەدەین چارەسەری بكەین، ئەویش هەندێك لە جوتیاران، ئەوانەی زەوییەكانیان بەر دابەشكردن دەكەوێت بە گوێرەی ماستەرپلانی هەولێر، ناڕازین.
وتیشی، تا ئێستا سێ هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراوە لە سنووری شارەوانیی هەولێر و ناوەكان راگەیەندراون، هەروەها ناوی 45 هەزار فەرمانبەر و سوودمەندبووی دیكەش گەڕاوەتەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەوانیش رادەگەیەنین.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئاشكرای كرد، بەپێی ماستەرپلانی هەولێر، ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێن، زۆرینەی دەكەونە سنووری رێگەی هەولێر – دهۆك و پشت گەزنە و دارەبەن.
كارزان عەبدولهادی ئاماژەی بەوەش دا، هێشتا سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی مامەڵەی فەرمیی وەرگرتنی زەوییەكانیان دەستپێنەكردووە و هێشتا پرۆسەكە دەستی پێنەكردووە.
لە هەولێر و هەروەها لە سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە، بەشێك لە جوتیاران و خاوەن زەوییەكان، كە بەر دابەشكردن دەكەون، ناڕەزاییان دەربڕیوە و رازیی نین زەوییەكانیان دابەش بكرێت.
رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران، كە ماوەی 10 ساڵ بوو پرۆسەكە وەستابوو.
دابەشكردنی زەوی
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە
ناوی ئەو كەسانە راگەیاندرا كە ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچوو
زیاتر لە هەزار زەوی دابەشكران
هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن
ژمارەیان شەش هەزار و 118 فەرمانبەرە