خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان
رێنمایی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات
ئەگەر تووشی تەنگەنەفەسی و بێتاقەتی بوون، سەردانی پزیشک بکەن
964+
شۆڕش قادری
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە حکومەتی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاوکردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تا بۆیان دەکرێت، لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە.
بەپێی رێنماییەکان، پێویستە دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵ دابخەن و ئەگەریش تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی و بێتاقەتی بوون، سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکەن.
ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات داوایشی لە شۆفێران کردووە، ئەگەر تووشی خۆڵبارین چڕ بوونەوە، لە رێگا لابدەن، ئۆتۆمبێلەکانیان بوەستێنن و گڵۆپی چواری ئۆتۆمبێلەکانیان دابگیرسێنن.
وێنەیەکی رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە خوارەوە: