باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
دانیشتنی ئەمڕۆ دواخرا
پەرلەمانی عێراق بۆ هەمواری یاسای دامەزراوەكەی خۆی ئامادەی گفتوگۆ نەبوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
جارێكی دیكە بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی قانونی و ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی ئەندامان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا.گ
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) لە راگەیاندراوێكدا دووپاتیكردەو، دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025ی پەرلەمان ئەنجام نەدرا و دواخرا، ئەمەش بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی قانونی.
فەرمانگەكە پێشتر هەواڵێكی بڵاوكردەوە، كە نیو سەعات دانیشتنەكە دواخراوە، بەڵام دواتر هەر نەكرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند بابەتێك دانیشتن بكات، لەوانە خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای ئەنجومەنی نوێنەران، یاسای پاراستنی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران، یاسای وەزارەتی پەروەردە و چەند بابەتێكی دیكە.