له ناحیه‌ى شه‌مامك
كه‌سێك درایه دادگا به‌بێ مۆڵه‌ت كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانى پاككه‌رەوه‌ى داناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر كه‌سێكی دایه دادگا كه له سنوورى ناحیه‌ى شه‌مامك به‌بێ مۆڵه‌ت و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان كارگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى پاككه‌ره‌وه‌ى دانابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 5.5.2025 نوێنەری یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە بنکەی پۆلیسی شه‌مامك سكاڵاكه‌ى له دژى ئه‌و كه‌سه پێشكه‌ش كردوو دواتر له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌بوون بۆ وته‌وه‌رگرتنیان.
دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، دانانى ئه‌م كارگه‌یه به‌بێ یاسا و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان كارى كردووه، بۆیه دایانه دادگا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ى كارگه‌كه‌ى دانابوو، به‌پێی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، سەرپێچی کردووە و سزاى بۆ داندراوه.