ئارایشتگاکان بەرناکەون
5ـى 5 رۆژى بوک و زاواکانە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
زۆر دەستگیراندار خۆیان بۆ ئەمڕۆ هەڵگرتبوو، چونکە پێیانوایە 5ـى 5 بەروارێکى جوانە تا بیکەنە رۆژى هاوسەرگیرى، هەربۆیە ئەمڕۆ ئارایشتگاکان بەرنەکەوتن.
نیان تارق، خاوەنى ئارایشتگای دانێلایە لە هەولێر، وەک ئەوەى بۆ 964 باسى کرد، تەنیا ئەمڕۆ نزیکەى 45 بوکیان رازاندووەتەوە و لە کاتژمێر 5ـى بەیانیەوە دەستیان پێکردووە.
دەشڵێت: رۆژانى ئاسایى 10 بوک دەڕازێننەوە، بەڵام ئەمڕۆ داواکارى زۆر هەبوو.
هەرچى ئەحمەد ئیسماعیلى زاوایە کە لەبەردەم دەرگاى ئارایشتگا چاوەڕێى بوکەخانى دەکرد، قسەى بۆ 964 کرد ئاشکراى کرد، مەبەستیان بووە لە بەروارێکى جوان هاوسەرگیرییەکە بکەن، چونکە یەکجارە و دووبارە نابێتەوە، بەڵام ئەوەشى درکاند کە هەڵبژاردنى رۆژەکە زیاتر بەدەست بووکە خان بووە.
پیداچوونەوە: وریا فەتاح