دیمەنی ئەو تانجیەی دەستگیرکرا وێنە: پۆلیسی دارستانی گەرمیان
دوو راوچی لە گەرمیان
خۆیان رایان کرد و تانجییەکەیان جێهێشت
964+
ژێوار خدر
لە گەرمیان دوو راوچی لە ترسی پۆلیسی دارستان رایان کرد و ئەو تانجیەیان جێهێشت کە بۆ راو کردن بردبوویان و تانجیەکەش دەستگیرکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە فەیسبوکی خۆیان بڵاویانکردووەتەوە، کە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول بەدوای راوچیدا گەڕاون، لەو کاتەدا دوو ماتۆڕسوار کە مەفرەزەکەیان بینیوە هەڵهاتوون و تانجیەکیشیان جێهێشتووە، کە بۆ راو کردن بەکاریان هێناوە.
ئێستا پۆلیسی گەرمیان دەستیان بەسەر تانجیەکەدا گرتووە و لێکۆڵینەوەشیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی دوو راوچییەکە.