کەشوهەوا

لەلایەک باران دەبارێت و لەلایەکیش خۆڵبارین دەبێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆو سبەینێ کردووە و  ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بو سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بۆ ماوەیەکی کەم.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لەوەی باران لو ناوچانە دەبارێت، لە ناوچەکانی باشوری هەرێم تۆزو خۆڵ بەردەبێتەوە.

هەرچی سەبارەت بە پلەکانی گەرمایە تا سێ پلەیەک نزم دەبنەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت، سبەینێش لە هەندێک ناوچە تاوە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.

کەشناسی عێراقیش دەلیت، خۆڵباینی چڕ لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق هەیە و هۆشداریی ئەوەیان داوە لە هەندێک شوێن مەودای بینین بۆ کەمتر لە کیلۆمەترێک کەمتر بووەوەتەوە.

بەرزترین پەلاکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە:
هەولێر : 30  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :35 پلەی سیلیزی