سەروو 6 هەزار مۆلیدە ماون

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

964+

وریا فەتاح

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، کارەباى 24 کاتژتژمێرى تائێستا زیاتر لە 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە، بەڵام هێشتا سەروو 6 هەزار مۆلیدە ماون بکوژێندرێنەوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیویەتى،”تەنیا بە کوژاندنەوەى 700 مۆلیدە بەهۆى کارەباى 24 کاتژمێرى، وەک ئەوە وایە 125 هەزار ئۆتۆمبێل لە شەقامەکان هەڵگیرابن”.

ئاشکراشى کردووە، هێشتا 6 هەزار و 300 مۆلیدەى دیکە ماون هەڵبگیرێنەوە.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

بەپێى داتایەکى پڕۆژەى رووناکى کە لە تۆڕى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، تائێستا لە هەولێر 530 هەزار و لە سلێمانى 40 هەزار و لە دهۆکیش 30 هەزار هاوبەش، چوونەتە ناو پڕۆژەى رووناکى و کارەباى 24 کاتژمێریان هەیە.

کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

پێشتر سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاندبوو، تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت، بەڵام بەپێى قسەى بەرپرسانى پڕۆژەى رووناکى لە 2025 دا، سەرچەم هاوبەشانیان لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە، دەچنە ناو پڕۆژەى رووناکییەوە.

" تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت"