سەرۆكی پێشووتری شارەوانیی سلێمانی
“كاتی خۆی بڕیار بوو تونێلی پێشڕەو دوو تونێل بێت”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
شێخ عومەری مەحوی، سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كاتی خۆی بڕیار بوو تونێلی پێشڕەو دوو تونێلی چوون و هاتن بێت، بەڵام لەبەر بێ پارەیی نەكرا.
شێخ عومەر مەحوی ئەمڕۆ یەكشەممە 4.5.2025 بۆ 964 قسەی كرد و ئاماژەی بەوە دا، كاتی خۆی بڕیار بوو تونێلی پێشڕەو دوو تونێل بێت بۆ چوون و هاتن، بەڵام یەک دانەی دروستكرا و پارە نەبوو.
هەروەها سەبارەت بە قەرەباڵغیی ناوشار، پێشنیار دەكات زۆربەی شەقامەكان بكرێنە یەک سەر، واتا شەقامێك بۆ رۆیشتن و شەقامێک بۆ هاتن.
ئەو باسی سەردەمی دیزاینكردنی ماستەرپلانی شاری سلێمانییشی كرد و دەڵێت، لەگەڵ پارێزگاری ئەوكات كاریان لەسەر ماستەرپلانە كردووە و بڕیاری پێویستیان داوە.
شێخ عومەر باسی زۆریی ئۆتۆمبێل لە ناو شار دەكات و پێشنیار دەكات ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتیی شارەكان بێت و ئەوەی كۆنە دووربخرێنەوە لە بەرامبەر هاتنی ئۆتۆمبێلی نوێ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا