دووه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به تاى خوێنبه‌ربوون ره‌تكرایه‌وه
“توشبووه‌كه‌ى تاى خوێنبه‌ربوون له كۆیه دۆخى ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌نگۆیه‌ك هه‌بوو كگه له سنوورى قه‌زاى كۆیه دووه‌م حاڵه‌تى په‌تاى تاى خوێنبه‌ربوون تۆماركرابێت، به‌ڵام به‌پرسێكی باڵاى ته‌ندروستى له‌و قه‌زایه ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه.
رۆژى هەینی 2.5.2025 وەزارەتى تەندروستى حكومه‌تى هەرێم تۆماركردنى یه‌كه‌مین حاڵه‌تى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون له كۆیه راگه‌یاند.
د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه دوێنێ حاڵه‌تێكی گوماناوى هه‌بووه كه تووشی تاى خوێنبه‌ربوون بووبێت، به‌ڵام دواى پشكنین ده‌ركه‌وت كه سه‌لامه‌ته و هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌ى له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وتیشی “ئه‌و كه‌سه‌ى وه‌كو یه‌كه‌م حاڵه‌تیش تۆكار كرا، ئێستا دۆخى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و مادام نه‌گه‌یشته حاڵه‌تى نه‌زیف بوون، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانى نه‌ماوه”.
یه‌كه‌مین حاڵه‌ت كه له كۆیه تۆماركراوه، كه‌سی توشبوو پێشتر کاری قەسابی نەکردووە، بەڵکو چێودارە و کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی کردووە و لە رێگەی کارەکەیەوە نەخۆشییەکەی بۆ گواستراوەتەوە.
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانه‌وه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبه‌ربوونى دهۆك به‌سه‌لامه‌تى گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی: