پینەدۆزێک باسی پیشەکەی بۆ 964 دەکات

پینەدۆزی رەواجی نەماوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

پیشەی پینەدۆزی وەک جاران رەواجی نەماوە، بەڵام پینەدۆزێک لە گەڕەکی کوردستان دەستبەرداری پیشەکەی نەبووە و بەردەوامە

محەمەد مستەفا، ئەو پینەدۆزەیە بە 964ـی وت، “لە ساڵی 2000ەوە ئەو کارە دەکات و لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.

وتیشی، ئێستا خەڵک کەمتر کەلوپەلەکانیان لای پینەدۆز چاک دەکەنەوە و کارەکە وەک جاران رەواجی نەماوە.

“هەندێک کەس پێیان شەرمە پێڵاوکانیان چاک بکەنەوە، بەشێکیشیان پێیانوایە نرخی پێڵاو هەرزانە و بەپێویستی نازانن پێڵاوە کۆنەکانیان چاک بکەنەوە.” محەمەد مستەفا وای وت.

باسی لەوەشکرد،” خەڵک هەیە ماوەی سێ چوار مانگ نەهاتووەتەوە بۆ کەولوپەلەکەی و ئەویش بە هۆی بچووکی شوێنەکەیەوە ناتوانێت هەڵیانگرێت و بۆیان دەکای بە خێر.

روونیشیکردەوە، کە ئێستا لە وڵاتانی دەرەوە ئامێری پێشکەوتوو  هەیە کە پێڵاو چاک دەکاتەوە، بەڵام ئامێرەکان نرخیان گرانە و چاککردنەوەی پێڵاوێک نرخی پێڵاوێکی تازەی تێدەچێ.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پشیلەیەک و پینەدۆزێک هاوڕێی نزیکی یەکن

پشیلەیەک و پینەدۆزێک هاوڕێی نزیکی یەکن