"بەمنزیکانە دەکرێتەوە"

هەولێر و ورمێ دەیانەوێ هاموشۆکانیان زیاتر بکەن و مەرزێکی نوێ دەکەنەوە

964+

شۆڕش قادری

هەردوو پارێزگای هەولێر و ورمێ دەیانەوێ پەرە بە پەیوەندی و هاموشۆکانیان بدەن و بەمنزیکانە مەرزێکێ نوێ دەکەنەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، لە میانی سەردانەکەیان بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ رەزا رەحمانی پارێزگاری ورمێ و سەید عەلی تورابی قایمقامی شنۆ، بەجیا کۆبوونەتەوە و باسی کردنەوەی مەرزی کێلەشینیان کردووە.

رێککەوتنمان لەسەر کردنەوەی مەرزی کێلەشین کردووە و بەشێک لە رێگای مەرزەکەمان تەواو کردووە، لە قۆناغی کۆتایی داین و بەمنزیکانە دەکرێتەوە

“پێشتر رێککەوتنمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە و هەردوولامان بەشێک لە رێگای مەرزەکەشمان تەواو کردووە، واتە لە قۆناغی کۆتایی داین و بەمنزیکانە دەکرێتەوە”، ئومێد خۆشناو وای وت.

مەرزی کێلەشین لە 33 کیلۆمەتری قەزای سیدەکانی سەربە ئێدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، 30 کیلۆمەتر لە شاری شنۆی پارێزگای ورمێ دوورە.

لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێكی باڵای پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو بەمەبەستی بەشداریان لە (پێشانگای ئێران – ئێکسپۆ 2025) سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆمار و جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیری پیشەسازیی و پارێزگارانی تاران، قەزوین، زنجان و ورمـێ ئەنجامدا.

بۆ نەورۆز و جەژنی رەمەزان 211 هەزار کەس لە ورمێوە هاتوچۆ...

بۆ نەورۆز و جەژنی رەمەزان 211 هەزار کەس لە ورمێوە هاتوچۆیان کردووە

لە حاجی ئۆمەران بایی ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی ک...

لە حاجی ئۆمەران بایی ملیارێک دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە