خۆڵ و تاوە باران و با و هەورەبروسکە
بەشی پێشبینی؛ مەودای بینین لە هەندێک ناوچەی هەرێم کەمدەبێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو بەشەی پێشبینی کەشوهەوا دەکات لە وەزارەتی گواستنەوە، وەک بڵێی دڵی خەبەری داوە کەشە ناجێگری دەبێ، دۆخی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ هەور، تاوە باران، تۆز و خۆڵ و هەورە بروسکە لە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان روودەدات.
پێشبینییەکە بۆ ئەمڕۆ هەینی 2.5.2025 بەمجۆرەیە؛ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە جیاوازەکان، پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لەگەڵ روودانی هەورەبروسکە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەوە زیاتر روودەدات، هەروەها رەشەبای بەهێز لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆز و خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.
مەوداى بینین لەنێوان حەوت بۆ هەشت کیلۆمەتر پێشبینی کراوە، بەڵام لە کات و شوێنی رەشەبا و دابارین، کەمدەبێتەوە بۆ چوار تا پێنج کیلۆمەتر.
بۆ سبەی شەممە 3.5.2025، بەشی پێشبینی دەڵێ، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها تاوە بارانی کەم لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، وە پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :38 پلەی سیلیزی