لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانییەوە
بەدواداچوون بۆ ژەمەخۆراکی ماڵی منداڵانی سلێمانی کرا
964+
ژێوار خدر
لەپێناو دڵنیابوونه‌وه له پێشكه‌شكردنی خواردنی ته‌ندروست، بڕو جۆری پێویستی خواردن بۆ منداڵان بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی، سه‌ردانی چێشتخانه‌ی ماڵی ساوایانی كرد و له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ژه‌می خواردنی ئێوارەوە خواردنی ژه‌مه‌كانی تری منداڵان كرد.
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی رایگەیاند، له‌و به‌دواداچوونێکدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له بڕ و چۆنیه‌تی و ته‌ندروستی ژه‌مه خواردنه‌كانی كۆڵیوەتەوە، جگە لەوەش رێنمایی ستافه‌كانی كرد کە چاودیری وردی ژەمە خۆراکەکان بکەن.
دەشڵێت، ئامانج لەم بەدواداچوونە، له پێناو دڵنیابوونه‌وەیە له جۆری ئەو خواردنانەی پێشکەشی منداڵەکان دەکرێت ته‌ندروست بن و بەشێوەیەک بن، کە یارمه‌تی گه‌شه و ته‌ندروستیان بدات.