مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە پشت ترەمپەوە دەردەكەوێت، فۆتۆ: ئاژانسەكان
چی روودەدات؟
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا دەستلەکاردەکێشێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ دەست لە پۆستەکەی دەکشێتەوە، دوای ئەوەی تێوەگلاوە لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییە سەربازییەکان.
کەناڵی سی بی ئێس بڵاویکردەوە، ئەلێکس ڤۆنگ جێگری واڵتزیش پۆستەکەی جێدەهێڵێت، هاوکات فۆکس نیوز دووپاتیکردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ راگەیاندنی ئەمە.
لە کۆتایی مانگی ئادارەوە ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ لە نێویاندا مایک والتز و پیت هێگسێتی وەزیری بەرگری، بەهۆی دزەپێکردنی زانیاری سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی سەر حوسییەکان لە یەمەن، کە بە هەڵە لە رێگەی خزمەتگوزاری پەیام ناردنی سیگناڵەوە لەگەڵ رۆژنامەنووسێکدا بڵاوکرایەوە، رووبەڕووی رەخنە بوونەتەوە.
لای خۆیەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، ترەمپ بەنیازە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی خۆی لە کارەکەی دووربخاتەوە، ئەمەش دوای گرژییەکانی ناو کۆشکی سپی بەهۆی “دزەپێکردن” و دامەزراندنە مشتومڕاوییەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانییەوە.
سەرچاوەكە روونیشیکردووەتەوە، کۆشکی سپی بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە لەسەر بەڕێوەبردنی سیاسەتە ئەمنییەکان، هەروەها دزەپێکردنی زانیارییە هەستیارەکان لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی سیگناڵی کۆدکراوەوە.
ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا، لە ناویاندا سوزی وایڵز، سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی، تەنانەت پێش سکانداڵەکەی سیگناڵیش لە واڵتز بێزار بوون و هەست بە بێ هیوایی دەكەن.
والتز، بە گوێرەی رۆژنامەکە، لە رووی ئایدیۆلۆژییەوە جیاواز بووە لە ترەمپ، بۆچوونەوەكانی توندترن سەبارەت بە ئۆکرانیا و ئێران، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی کۆشکی سپی بەگژیەكداچوونی هەبووە، ئەمەش بە گوتەی کەسانی نزیک لە ترەمپ.
ترەمپ
بەرپرسانی ئەمریکا وادەڵێن
پنتاگۆن خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی چەند هەفتەیی لە ئێران ئامادە دەکات
ترەمپ: رەنگە نەمابێت
جەنگی ئێران مانگێکی تێپەڕاند؛ هێشتا رێبەری تازە دەرنەکەوتووە
ترەمپ هەموو بژارەیەکی لەبەردەستە
"ئەمریکا ئێستا هیچ پلانێکی بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نییە"
بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکا واژۆی سەرۆکێکی زیندوو دەخرێتە سەر دراو
ترەمپ نەریتێکی 165 ساڵە دەشکێنێت؛ واژۆکەی دەچێتە سەر دۆلار
"زۆر جیاواز و سەیرن"