بێ زیانی گیانی بووە

لە زەرایەن دوو مۆلیدە سووتان و 300 دوکانیان بێ کارەبا کرد

964+

بروا مەجید – شارەزوور

لە ناوبازاڕی ناحیەی زەڕایەن لە شارەزوور، دوو مۆلیدەی ئەهلی ئاگریان گرت، رووداوەکە بەم جۆەبووە؛ لە کاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی و هەڵکردنی کارەبای موەلیدە بۆ دوکانەکانی ناوبازاڕی ناحیەکە، مۆلیدەیەک ئاگری گرتووە و بەهۆیەوە مۆلیدەیەکی دیکەش سووتاوە.

رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.5.2025 روویداوە، بەگوێرەی سۆراغی 964، زیاتر لە 10 هەزار لیتر گاز بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بۆ 964 وتی، دەستبەجێ سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زەڕایەن و شارەزوور ئاگادارکراون، بەڵام بەهۆی سووتانی ئەو بڕە گازەی لەسەربانی دوکانەکان و لە نزیک مۆلیدەکە بووە، ئاگرەکە بڵێسەی سەندووە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەیدسادق، ناحیەی عەربەت و کەمپی باریکە بەشداربوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەهۆی رووداوەکە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەشێک لە رێگای سەرەکیی ناوبازاڕی زەڕایەن داخرا.

عەلی حەسەن، کە خاوەنی موەلیدەکەیە بە 964ی وت، کاتژمێر 4:00 کارەبای نیشتمانی کوژایەوە مۆلیدەکەمان ئۆتۆماتیک بووە و خودکار خۆی داگیرساوە، لە کاتی داگیرساندنیدا ئاگری گرتووە بەهۆیەوە دوو مۆلیدەمان سوتاو.

بە قسەی ئەوان، زیاتر لە 10 هەزار لیتر گاز سووتاون، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و جیاواز لەوەی زیاتر لە 300 دوکانی ناوبازاڕی ناحیەکە، کە کارەبا لەو موەلیدە وەردەگرن بەهۆی رووداوەکەوە بێ کارەبا دەبن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پاقلەی شارەزوور بازاڕی گەرمە و دەگاتە بازاڕەكانی عێرا...

پاقلەی شارەزوور بازاڕی گەرمە و دەگاتە بازاڕەكانی عێراق