پێشانگەی گەشتیاری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

“سلێمانیمان هێناوەتە هەولێر و با هەولێریش ببەینە سلێمانی”

+964

ئەحمەد شەمزین

لە ئێستاوە ئامادەكاری لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر دەكرێت و شوێنی تایبەت بۆ كۆمپانیا گەشتیارییەكان دابین كراوە بۆ پێشانگەیەكی  گەورەی گەشتوگوازی، كۆمپانیا دەرەكی و ناوخۆییەكان بەشدار دەبن، گەشتوگوزاری سلێمانییش بە یەك پاكێجی گەورە لەسەر ئاستی كەرتی گشتی و تایبەت بەشداریی دەكەن.

شاناز عامر بەدران بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ 1.5.2025 بۆ 964 وتی، “سلێمانیمان هێناوەتە هەولێر، با هەولێریش ببەینە سلێمانی”، ئەمە ئەو دروشم و كەمپینەیە ئێمە كاری پێدەكەین، یەكەمین جارە بە قەبارەیەكی وا گەورە بەشداریی بكەین، ئەمە دەبێتە رەخساندنی سەدان هەلی كار بۆ دەرچووانی گەشتیاری و دەرچووانی گەشتیاری دەتوانن لێرەوە كار بدۆزنەوە.

وتیشی، سێكتەری گەشتیاری زۆر فراوانە ئەمە ساڵی سێیەمی پێشانگای مێدتێكسی گەشتیارییە و ئەو كۆمپانیایانەی بەشدار دەبن، كۆمپانیای ئایتی و بانكی و گەشتوگوزارن، ئێمەش هەمیشە دووپاتی ئەوە دەكەینەوە، دەرچووی گەشتوگوزار كار بكات لە كەرتی گەشتیاری.

بڕیارە پێشانگەكە رۆژانی 6 تا 8ی ئەم مانگە لە هەولێر بە بەشداریی دەیان كۆمپانیا بەڕێوەبچیت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداری پێشانگەی گەشتوگو...

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداری پێشانگەی گەشتوگوزاری كەنەدا بكەن