سودانی فەرمانی پێ کردوون

عێراق وەک خۆپارێزی بەپەلە مادە کیمیاییەکانی لە بەندەرەکان لابرد

964+

ئەحمەد مستەفا

دەروازە سنوورییەکانی عێراق، جێبەجێکردنی رێوشوێنێکی بەپەلەی خۆپارێزی و چۆڵکردنی ئەو کۆنتێنەرانەی کە ماددەی کیمیایی و مەترسیداریی تێدایە لە بەندەرەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئەوەش لەدوای فەرمانێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆیان.

دەسەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە 964 بینیوویەتی  دەڵێت، دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکان دەستیکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی پراکتیکی و لابردنی ئەو کۆنتێنەرانەی کە ماددە کیمیاییەکانیی و ماددە مەترسیدارەکانی تێدایە.

لیژنەکە پێشنیاری بەردەوامی چۆڵکردنی کۆنتێنەرەکانی بە پلەیەکی بەرزی مەترسی کردووە، بە ڕێژەی 2.1 بۆ باری نوێ، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و رەزامەندییە فەرمییەکان، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی لە بەندەرەکانی عێراق و جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکانی ژینگە و گومرگی کردوەتەوە.

دەربارەی ماددە کەمتر مەترسیدارەکان، لیژنەکە پێشنیاری کردووە کە بگوازرێنەوە بۆ شوێنە دیاریکراوەکانی هەڵگرتن لە ژێر چاودێری تونددا، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لەوەی کە مەرجەکانی سەلامەتی ستاندارد لەو شوێن و ناوجانە جێبەجێ دەکرێن.

دواین ئاماری تەقینەوەکەی ئێران؛ 18 گیانلەدەستدان و زیا...

دواین ئاماری تەقینەوەکەی ئێران؛ 18 گیانلەدەستدان و زیاتر لە 800 بریندار