شلە و برنج و گۆشتیان هەیە

لە شەقامەی بێدارەکەی هەولێر 12 کاتژمێر لەسەر پێیە

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتییەک کە بە بنەچە خەڵکی شەنگالە، 12 ساڵە هاتووەتە هەولێر و بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا لە خواردەمەنییەک کاردەکات، دەستاوی ئەوەندە خۆشە، خەڵك لە شارەكانی ترەوە سەردانی دەكەن.

ئەو لە کاتژمێر 12:00ی شەو کاتێک خەڵک دەڕۆنەوە بۆ نوستن، ئەو تازە دەبێت قۆڵی کاری لێ هەڵبماڵی و تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی دواتر کار بکات.

شەقامی ئیسكان لە ناو جەرگەی شار 24 كاتژمێر جمەی دێت لە خەڵك، وەستا ئەحمەد محەمەد، کە لە ساڵی 2013  وە لە شەنگالەوە هاتووەتە هەولێر و دەستبەكاربووە و لەم شەقامە خواردن پێشكەش بە مشتەرییەکانیان دەکات.

وەستا ئەحمەد بە 964ی وت، ماوەی 12 ساڵە خەریكی ئەم كارەم، مشتەریم هەیە سلێمانی و بەغداوە دێنە لامان، ئەزموونی ساڵانی زۆر وای کردووە، لەگەڵ ماوەی کارەکەم و سەرقاڵی شەوان و بێداریمان رابێم.

ئەحمەد، تەمەنی 33 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکهێناوە، زۆربەی جارەکان خێزانی لە ماڵەوە نان ئامادە دەکات و هەندێکجار خۆی وەک حەزێک نانی ژەمەکان دروست دەکات.

ئەوان شلە و برنج، گۆشتی سور و مریشک بە کوڵاوی و برژاوی ئاماد دەکەن، ماوەی 12 ساڵە بەشەو نەخەوتووە، ئەوكەسانەی سەردانی دەكەن، بە بۆنەی خۆشی خواردنەكەیەوە بوون بە هاوڕێی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت

شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت

لە ئیسکان پێنج تۆن و نیو زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە

لە ئیسکان پێنج تۆن و نیو زبڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە