چەندین داری جۆراوجۆر دەچێندرێن

هەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بە ئامانجی سەوزکردنی زانکۆی گەرمیان، هەڵمەتێکی نەمام چاندن لەناو حەرەمی زانکۆ لەلایەن گروپی ژینگەپارێزانی گەرمیان دەستیپێکرد.

یاسین حەمە ئەمین، سەرپەرشتیاری گروپی ژینگەپارێزانی گەرمیان بە 964ـی وت،”ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەموو ناوچەکانی سنوری گەرمیانمان دەستپێکردووە، ئەمڕۆش زانکۆی گەرمیان سەوزتر دەکەین”.

“بەھاوکاری شارەوانی ناحیەی رزگاری بڕی 200 نەمامی جۆری ئەلبیزامان ئامادەکردووە، ئەمڕۆ لە بەشێکی کەمپی زانکۆی گەرمیان دەیچێنین، ئەو نەمامانەش گونجاون و بەرگەی گەرمای گەرمیان دەگرن”، یاسین حەمە ئەمین وای وت.

هەروەک ئاراس فەریق سەرۆکی زانکۆی گەرمیان وتی، کەمپی زانکۆکەیان فراوانە و دەیانەوێ سەوزتری بکەن، جگە لەو 200 نەمامەش، قایمقامی کفری 100 دار کەناری پێبەخشیون کە دارێکی ھەمیشە سەوزە، لەگەڵ ئەوەشدا 80 دار خورمای دیکەیان ھێناوە و ئەوانیش لەناو حەرەمی زانکۆ دەچێنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ناحیەی رزگاری دەبێتە خاوەن دارستانی دەستکرد

ناحیەی رزگاری دەبێتە خاوەن دارستانی دەستکرد