گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلان سووتاوە

ئاگرێكی گەورە لە موسڵ كەوتووەتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە پێی زانیارییەكانی 964 ئەمشەو دووشەممە ئاگرێکی گەورە لە گۆڕەپانێكی ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگر لە ناوچەی پیشەسازی کەڕامە، لە لای چەپی شاری موسڵ کەوتەوە.

پەیامنێری 964 لە موسڵ زانیاریی ئەوەی گەیاند، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە ژمارەیەكی زۆر گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەكە.

هاوكات شایەتحاڵەكان لە موسڵ بە 964یان وت، یەكێك لە بارهەڵگرەكانی سووتەمەنی لە ناو گەراجەكە ئاگری گرت، ئەمەش وای كرد چەند بارهەڵگرێكی دیكەش گڕ بگرن.

ئەوەشیان وت، هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە.

پێنج كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی پیشەسازیی سلێمانی تەنگەنە...

پێنج كەس لە ئاگركەوتنەوەكەی پیشەسازیی سلێمانی تەنگەنەفەس بوون