گەرمیان

لیستێكی دیكەی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی زەوی بڵاوكرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی كەلار لیستێكی دیكەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو ناوانەی بڵاوكراونەتەوە، لە ژێر وردبینیدان و پاش تەواوبوونی وردبینییەكە، دەست بە رێكارەكانی دابەشكردنەكە دەكرێت.

شارەوانیی كەلار لە سۆشیال میدیای خۆیان لیستەكەیان بڵاوكردەوە، كە لە دوو بەش پێكهاتووە، لیستێكیان فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆن و 1249 سوودمەندن، لیستێكی دیكەشیان خانەنشینانی سەربازی و مەدەنین و لە 1797 سوودمەند پێكهاتوون.

شارەوانیی كەلار پێشتریش لیستی دیكەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی بڵاوكردووەتەوە، بە تایبەتی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

لیستەكان لێرەوە ببینە: خانەنشین_سەربازى_+_مەدەنى_گەرمیان_4  – وەزارەتى ناوخۆ – گەرمیان 4