بازاڕى زێڕ
هەرزان بوو
نرخى زێڕ بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە لە سێ رۆژى رابردوودا نرخى زێڕ لە ئاستێکدا جێگیر بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەى بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى.
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3284 دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا دوێنێ بە 3319 دۆلار بوو، بەمەش لە دوێنێوە 37 دۆلار دابەزیوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ یەکشەممەی بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 783 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 718 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 587 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.