کەرکوک

تەزووی کارەبا گیانی لە کرێکارێک سەندەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لە دەست دا، کە باوکی دوو منداڵە.

جەمال عەلی جاف، شایەدحاڵ بە 964ـی وت، ئەو کرێکارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 27.4.2025، سەرقاڵی کارکردن بووە لە ماڵێک لە گەڕەکی تەپەی کەرکوک، دەستی بەر تەلی کارەبا کەوتووە بەهۆی ئەوەی دەستی تەڕ بووە دەست بەجێ کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەست داوە.

وتیشی، ئەو کرێکارە ناوی ئاراس عومەرە،  تەمەنی لە نێوان 40 بۆ 45 ساڵ دەبێت و باوکی دوو منداڵ بوو، تەرمەکەشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری بە 964ـی وت،  کاتێک کرێکارەکە گەیشتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، لێرەشەوە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا

کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا