ئەمڕۆ هەور ئاسمان دەگرێت
لە گەرمیانیش هاوینێکى تەواوە
ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ ئەگەرى نمەباران هەیە و سبەینێ کەشەکە ساماڵ و هەوراوى دەبێت، بەڵام نابارێت.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 27.4.2025، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
هاوکات سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، بەڵام هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت .
پلەکانى گەرماش لە گەرمیان و کەرکوک ئەوەندە بەرزن هاوینێکى تەواوە.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی