بە فشاری هاندەران
تەڵال بەلوشی راهێنەری یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دوایەیی یانەی زاخۆ لەخولی ئەستێرەکانی عێراق، راهێنەرە قەتەریەکەی یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە و کارگێری یانەکەش قبوڵیان کرد.
تەڵال بەلوشی دوو وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ دەکات، لەوەرزی رابردوو توانی ریزبەندی چوارەم لەخولەکەدا مسۆگەر بکات و ئەم وەرزەش لەپلەی سێیەمی رێزبەندیەکەیە، دوای دۆڕانی یانەی زاخۆ بۆ سێ یاری لەسەر یەک، هاندەرانی زاخۆ داوایان کرد راهێنەرەکە دەستلەکاربکێشتەوە و ئەویش بڕیاری وازهێنانی دا و دەستی لەکارکێشایەوە.
دلژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، تەڵال دەستی لەکارکێشایەوە و ئێمەش رەزامەندیمان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشاندا و لەکاتێکی نزیکدا بەدیلێکی گونجاوی بۆ دادەنێن.
ئەمە لەکاتێکدایە پێش دوو یاری راهێنەرەکە خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، یانەکەش پێیان وابوو مانەوەی راهێنەرەکە تا کوتاییهاتن بەخولەکە باشتر دەبێت، بەڵام بەهۆی فشاری زۆری هاندەرانی زاخۆ کوتا جار دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی