فێستیڤاڵی شانۆی هەولێر

نارین جەلیلی خەڵاتی باشترین ژنە شانۆكاری بردەوە

+964

چاوان خەلیل – هەولێر

خانمە شانۆكاری شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان نارین جەلیلی، توانی دوو خەڵات لە هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆی هەولێر بەدەستبهێنێت، كە یەكێكیان خەڵاتی باشترین ژنە ئەكتەرە.

ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر كۆتایی هات، تێیدا نارین جەلیلی بە یەك رۆڵ توانی دوو خەڵات بەدەست بهێنێت، كە شانۆكارێكی شاری سەقزە.

نارین لە رێگەی 964ـەوە رایگەیاند، دڵخۆشە و هەستێكی تایبەتی هەیە ئەم خەڵاتانەی بەدەستهێناوە.

هەروەها سوپاسی لیژنەی ناوبژیوانان و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەكەی كرد، كە دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساند بۆ یەكەمجار لە فێستیڤاڵێكی دەرەوەی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەشداریی بكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لۆگۆی شانۆی لە ملدایە و شانۆ هەڵدەبژێرێ

لۆگۆی شانۆی لە ملدایە و شانۆ هەڵدەبژێرێ