لە قەزای دوزخورماتوو

کەسێک خوێن لە لووتی هاتووە و گومان دەکرێ تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە قەزای دوزخورماتوو، حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون بوونی هەیە، تەندروستی قەزاکە پشکنینیان بۆ کەسەکە کردووە و  رەوانەی تاقیگەی ناوەندی بەغدا- یان کردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکەین ئەمڕۆ بگەرێتەوە.

کەسەکە، هەر گەیشتووتە نەخۆشخانە لە لووتیەوە خوێن هاتووە.

ئەمڕۆ هەینی 25.4.2025، محەمەد جومعە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، درەنگای شەوی رابردوو 24/25.4.2025 هاوڵاتییەکی بەتەمەن گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشحانەکەیان و دەرکەوت کە باری تەندروستی ناجێگیرە و تایەکی زۆری هەیە.

ئەو کەسە، پاش ماوەیەک مانەوی خوێن لە لووتی هاتووە، بۆیە راستەوخۆ پزیشک و تیمی تاقیگەیی پشکنینیان بۆ ئەنجام داوە و هاوڵاتییەکەیان بردووەتە ژوورێکی تایبەت و چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی دەکەن لە بەغداوە، کە گومان دەکرێ تووشی تا خوێن بەربوون بووبێت.

هاوڵاتییەکە، پیاوێکی تەمەن 75 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی رزگاری دوزخورماتووە، ئێستا لە ژوورێکی تاکە کەسی دەمێنێتەوە، ئەو بەرێوەبەرە وتی، سەرجەم رێکارە خۆپارێزییەکانیان دەستپێکردووە و چاوەڕێن هەر ئەمڕۆ  ئەنجامی پشکنینەکە بگەڕێتەوە و دڵنیا دەبنەوە لە راستی و دروستی نەخۆشی هاوڵاتییەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26

ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 26