خوێندکارێکی پزیشکی رێنمایی دەدات

چۆن بە شێوازی دروست ددانمان بشۆین؟

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

چەند خوێندکارێکی بەشی پزیشکی ددانی زانکۆی قەیوان پشکنینی ددان بۆ سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکەیان دەکەن و چی پێویست بێت بۆیان دەکەن.

ناژۆ مەحمود یەکێکە  لەو خوێندکارانە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئێمە لێرە پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکەین و پێیان دەڵێن کێشەکانی ددانیان چییە و ئەگەر پێویست بکات، رێنمایییان دەکەین سەردانی کلینیکێکی پزیشکی ددان بکەن.

دەشڵێت، باشترین شێوازی شۆردنی ددان پێویستە لە پوکەوە دەستپێبکات و بێتەوە بۆ سەر ددانەکە، واتە نێوانی پوک و ددانەکەش پاک بکرێتەوە، دەبێت هەر سێ ددانێک هەشت جار بشۆرێت، بۆ ئەوەی ددانەکان پارێزراو بن.

ئەحمەد عیماد خوێندکارێکی ترە و بە 964ـی وت، هەویر بۆ سپیکردنەوەی ددان نییە و لەبری ئەوە رێگەی دیکە هان وەک ڤینیر (هۆڵیود سمایڵ)

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پزیشکێک ئامێری پاککردنەوەی ددان بە تەندروستیی سلێمانی...

پزیشکێک ئامێری پاککردنەوەی ددان بە تەندروستیی سلێمانی دەدات