پێشمەرگە مەشقیان لەسەر چەكی كیمیایی كرد، فۆتۆ: راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
زاخۆ و قەڵاچواڵان بەیەكەوە
پێشمەرگە مەشقیان لەسەر چەكی كیمیایی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یەکەم خولی رشتەی لە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان كۆتایی هات، تێیدا ژمارەیەك ئەفسەری تازەدەرچووی كۆلیژە سەربازییەكانی زاخۆ و قەڵاچواڵان بەشدارییان تێدا كرد.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی رشتەکان بۆ کردنەوەی خولی رشتە جیاوازەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو، هەروەها دەرچووی کۆلیژەکانی سەربازی بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەران، رۆژی 23.4.2025 یەکەم خولی رشتەی کیمیاوی بۆ ئەفسەران کۆتایی هات.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لە خولەکەدا ژمارەیەک ئەفسەری تازەدەرچووی کۆلیژە سەربازییەكانی زاخۆ و قەڵاچوالان بەشداربوون، كە ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو.
وەك ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە باسی كردووە، بەشداربووان لە خولەكەدا بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی مەشق و راهێنانیان لە بارەی چەکە کیمیایی و ماددە کیمیاییەکان و لێکەوتە و کاریگەرییەکانیان ئەنجام دا، لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامەی رشتەی کیمیایی بە بەشداربووان درا.
پێشمەرگە
"سهرپێچیت بینى پهیوهندیمان پێوه بكه"
لهسێ شوێنى سۆران 25 زێدهڕۆیی كرابوونه سهر تۆڕهكانى ئاو و لیژنهكانیش لایبردن
لە قەزای دووبز
بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیەی تەقە لە ماڵەکەی کرا سوڵح لەگەڵ تەقەکەران دەکەن
لهسهر رووداوهكهى قهزاى دوبز
حهوت كهسی نزیك له پهرلهمانتارهكهى تهقهدوم بهتۆمهتی هێرشكردنەسەر سەر خێزانێک دهستگیركران
ئیدانەکەشی کردووە
فەرماندەیی زێرەڤانی: زوو لێکۆڵینەوە لەهێرشی سەر ماڵی پێشمەرگەکەمان بکرێ
دووبز